کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەزاری "باقرخان" کرا بە ئەنباری پێڵاو

11:56 - 13 جۆزەردان 2720

مەزاری "باقرخان" ناسراو بە "سالاری میللی" کە یەکێک لە خەباتکارانی بزووتنەوەی مەشرووتە بووە، ئێستا کراوە بە ئەنباری پێڵاو.

"باقرخان"، یەکێک لە خەباتکارانی بزووتنەی مەشرووتە کە لەنێو نەتەوەی تورکی ئازەریدا جێگای ڕێزە، ئێستا مەزارەکەی لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سووکایەتیی پێ دەکرێت.

"ستارخان و باقر" لەو کەسانەن کە بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی تەورێز دژی زوڵمی "محەممەدعەلی شای قاجار"یان ڕێبەری دەکرد.

"محەممەعەلی شای قاجار" دژی مەشرووتییەت بوو و بە تۆپ هێرشی کردە سەر مەجلیس و ئەوەش بوو بەهۆی ناڕەزایەتیی خەڵک.