کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەسعوود بارزانی هەڕەشەی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی لە بەغدا کرد

15:26 - 19 خەزەڵوەر 2715

کوردستان میدیا: مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند ئەگەر دانووستانەکانی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بە ئاکام نەگات سەربەخۆیی ڕادەگەێنین.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر دانووستانەکانی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی بەغدا شکست بخوات ئەوە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی خۆی ڕادەگەێنێت.

هەیئەتێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نەچیرڤان بارزانی بۆ چارەسەریی کێشه‌كانی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەرقاڵی دانووستانن.

هەیئەتی هەرێمی کوردستان لەو دانیشتنەدا بە سەرۆکایەتی نەچیرڤان بارزانی لە بارەی کێشە و پرسەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دانووستان دەکات و لە میانەی ئەو دیدارەشدا لەگەڵ حەیده‌ر ئەلعبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوپێکەوتن دەکات.

لەو پێوەندییەدا، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر دانووستانەکانی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان لەگەل حکوومەتی بەغدا شکست بخوات ئەوە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی خۆی ڕادەگەێنێت.

هەرێمی کوردستان هەنووکە نەوتی خۆی سەربەخۆ لە بازارەکانی جیهان دەفرۆشیت کە ئەوەش ناڕەزایەتیی بەغدای لێکەوتووەتەوە.

هەرێمی کوردستان بۆ چەندمین جارە کە باسی سەربەخۆیی دەکات ئەوەش ناڕەزایەتیی بەغدای بەدواوە بووە بەڵام لە هەمانکاتیشدا سەربەخۆیی مافی بێ ئەملاوئەولای هەر نەتەوەیەكه‌.