کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

“مەعمەر ئەلڕیانی": حووسییەکان بە مووشەکی ئێرانی هێرشیان کردە سەر فرۆکەخانەی عەدەن

12:12 - 13 رێبەندان 2720

وەزیری زانیاری گەیاندنی یەمەن بە باسکردن لەوەی کە هێرشی میلیشیا چەکدارە حووسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عەدەن بە مووشەکی ئێرانییەوە ئەنجام دراوە، ڕایگەیاندووە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی جەخت لەسەر تێرۆریستی بوونی ئەو گرووپە بکاتەوە.

"مەعمەر ئەلڕیانی" وەزیری زانیاریی گەیاندنی دەوڵەتی یاسایی یەمەن لە چەندین تویتدا نووسیویەتی: "مانگێک لە جینایەتی تێرۆریستیی گەورەی میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران تێپەڕ دەبێت کە لەودا سەرۆک و ئەندامانی دەوڵەت، لەکاتی هاتنە ژوورەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عەدەن بە چەندین مووشەکی ئێرانی کرانە ئامانج تێدەپەڕێت، ئەو هێرشە مووشەکییە بێ سەرنجدان بە هەرێمی فڕۆکەخانە و چارەنووسی سەدان کەس لە هاووڵاتییان کە لەکاتی هێرشدا لەوێ بوون ئەنجام درا".

ناوبراو هەروەها نووسیویەتی کە ئەو هێرشە یەکێک لە گەورەترین جێنایەتەکانی میلیشیا تێرۆریستییەکانی حووسی لە سەردەمی کوودەتایانەوە دژ بە دەوڵەتی یەمەن هەتا ئێستایە کە ڕادەی هەوڵە جینایەتکارانە خوێنین و نالەبارەکانی ئەو گرووپە میلیشیاییە نیشان دەدات کە جیاوازییەکی لەگەڵ گرووپە تێرۆریستییەکانی دیکەدا نییە و ڕاستیی ئەو گرووپەی بەنیسبەت ئاشتییەوە نیشان دا.

"ئەلڕیانی" جەختی کردووەتەوە کە ئەو هێرشە کە مەحکوومکردنی زۆربەی وڵاتانی دۆست و برادەری ئێمەی بەدواوە بوو، ئاماژەیەکە بۆ پێویستیی بە تێرۆریستی ناسینی ئەو گرووپە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە کە بەردەوام گیانی خەڵکی یەمەن دەخەنە مەترسییەوە.