کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەلا "قادر قادری" پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات

17:20 - 13 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: مەلا "قادر قادری" پێشنوێژی هەینیی شاری پاوە بەداخبوونی خۆی بۆ کوژرانی تێرۆریستێکی ڕێژیمی ئێران دەربڕی.

لە دوای کوژرانی پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی" و چەندین دەرجەداری نیزامیی دیکەی ڕێژیمی ئێران و حەشدی شەعبی لە لایەن ئامریکاوە، بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران، خۆشخزمەتیی خۆیان بۆ ڕێژیم سەلماند.

ئەمڕۆ هەینی لە دوای بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی مەلا "قادر قادری" بەکرێگیراوی ڕیژیم لەگەڵ کاربەدەستانی دیکەی ڕێژیم لەو شارەدا دروشمی دژی ئامریکا و ئیسرائیلیان بەرز کردەوە.

ئەو مۆرەیەی ڕێژیم بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوان دژی ئامریکا و ئیسرائیل پشتیوانیی خۆی لە ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران دووپات کردەوە.