کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەلا "مەحموود ئازیش" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

18:12 - 3 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، مەلا "مەحموود ئازیش" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مەلا "مەحموود" ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە. سەرەتا وەکوو سەرۆکی شورای شاری پیرانشار هەڵبژێردراوە و دواتر بووەتە ئەندامی کۆمیتەی شارستانی پیرانشار. ئاخرین بەرپرسایەتیی مەلا "مەحموود"، بەرپرسی کۆمیتەی بەری مێرگان بووە.

ناوبراو دوای کۆنگرەی ٦ی حیزب لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆی وڵات و هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە. تەرمی مەلا "مەحموود" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.