کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەلا ''ئەسعەد مودەررەسی'' یەکێک لە کەسایەتییە نیشتمانپەروەرکانی پیرانشار کۆچی دوایی کرد

11:14 - 28 رەزبەر 2721

مەلا ''ئەسعەد مودەررەسی'' کوڕی مەلا ''ساڵح'' یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانگ و نیشتمانپەروەرەکانی پیرانشار و ناوچەکانی دەوروبەری، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەزبەر ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مەلا ''ئەسعەد'' کەسێکی حیزبدۆست و پشتیوانی خەباتی ڕەوای گەلی کورد بووە.

ناوبراو یەکێک لە دۆستانی شەهید دوکتور''قاسملوو'' بووە و چەندین چار چاوپێکەوتنی لەگەڵ هەبووە.

مەلا ئەسعەد لەسەر داواکاریی شەهید دوکتور ''قاسملوو'' ٨ ساڵ شورای شارەدێی ''پەسوێـ''ـی وەئەستۆ گرتووە و خزمەتێکی زۆری بە خەڵک و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.