کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەلەک سەلمان پێشوازیی لە هەوڵەکانی شۆرای هاوکاری بۆ بە ئەنجامگەیشتنی دانیشتنی ئەلعۆلا کرد

12:36 - 17 بەفرانبار 2720

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانبار، "مەلک سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالی سەعوود" پاشای سەعوودییە، سپاس و پێزانینی بەڕێوبەران و بەرپرسانی هەیئەتەکانی وڵاتانی ئەندام لە شۆرای هاوکاریی کەنداو و بەشداران لە چالاکییەکانی ٤١ـەمین گەڕی کۆبوونەوەکانی باڵای شۆرای هاوکاریی کەنداوی کرد کە هەوڵیان بۆ سەرکەوتووبوونی ئەو کۆبوونەوەیە دابوو.

"وەلیعەهدی سەعوودی" لە کرانەوەی کۆبوونەوەکانی "ئەلعۆلا"دا جەختی کردبووەوە کە هەبوونی شۆرای هاوکاریی کەنداوی یەکگرتوو و بەهێز، جگە لە بەهێزکردنی هاوکارییە عەرەبی و ئیسلامییەکان لەپێناو خزمەت بە تەناهی و سەقامگیریی وڵاتانی ئەندام لەو شۆرایەدا، ناوچەکە و گرینگیی یەکڕیزکردنەوەی هەوڵە گەشەییەکان لە ناوچەکەدایە و ئەمە لە دەستپێکی سیاسەتەکانی وڵاتەکەیدایە.

"محەممەد بن سەلمان" هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ لێگەڕەکانی دەوروبەر، بەتایبەت هەڕەشەکانی بەرنامەی ناوکی و مووشەکە بالستیکییەکانی ڕێژیمی ئێران و گەڵاڵە تێکدەرانەکانی ئەو ڕێژیمە و چالاکییە تێرۆریستییەکانی هێزە نیابەتییەکانی لە ناوچەکەدا کە ئامانجی تێکدانی تەناهی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندایە، لە سەرێتییەکانی سیاسەتەکانی وڵاتەکەی لەقەڵەم دا.