
بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، مەئمورانی ئیدارەی کشتوکاڵی ڕێژیم لە گوندی "حەسار"ی "بۆکان" دیواری مووچە و مەزراکانی لێ ڕووخاندوون.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووخاندنی ئەو شوێنانە بە هاوکاری هێزی نیزامی و دادگا کاتژمێر ٥ی بەیانی ئەنجام دراوە.
هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کارە تێکدەرانە بە فەرمانی "ئەنوەر حەبیبی خا" بەرپرسی ئیدارەی کشتوکاڵە و مۆرەی ئیدارەی ئیتلاعاتە و باندی "ئەنوەر حەبیب زادە" نوێنەری ڕێژیم لە بۆکانە.