کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەئمورێکی ڕێژیمی ئێران لە "ئەحواز" کوژرا

11:11 - 30 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شەڕ و پێکدادانێکی چەکداری لە شاری "کاروون" سەر بە پارێزگای "ئەحواز" ، "هادی کەنعان" مەئموورێکی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران کوژرا.

"کەنعان" بە پێکانی گولـلە بریندار بووە و پاشان ڕاگوازراوەتەوە نەخۆشخانە و بەهۆی قووڵیی برینەکانیەوە مردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی ڕێژیم، سێ کەس لە چەکداران لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژراون و کەسێکیشیان دەسبەسەر کردووە.

هەروەها لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند مەئموورێکی ڕێژیم لەو پارێزگایە بە ناوەکانی "زەرغام پەرست، مالک ڕەسووڵی نیک و مەهدی ئازموون" لەلایەن کەسانی چەکدارەوە کوژراون.