
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ١٤٠١، مەئموورێکی دیکەی ڕێژیم بە ناوی "عەباس راهئەنجام" لە شاری "دێلگان" سەر بە پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.
لەو هێرشەدا ماشینی ناوبراو دراوەتە بەر چەندین فیشەک و لە ئاکامدا ناوبراو کوژراوە و هاوسەرەکەی بریندار بووە.
دەوترێت ناوبراو یەکێک لەو کەسانە بووە کە ئازار و ئەزیەتی خەڵکی بەلووچی داوە و لە سەرکوتی خۆپیشاندانەکاندا دەستی هەبووە.
لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا چەندین مەئمووری ڕێژیم لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و شوێنە جیاوازەکانی دیکەی ئێران کەوتوونەتە بەر هێرشی کەسانی نەناسراوەوە و کوژراون.