کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەئموورێکی هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران لە شاری "ئابادان" کوژرا

12:58 - 17 خەرمانان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانان "مەهدی ئازموون"، جێگری کەلانتەریی ١١ی "وەلیعەسر"ی شاری "ئابادان" لە ڕووداوێکی ڕاودووناندا لەلایەن کەسێکەوە بە چەکی کڵاشینکۆف کوژرا.

لەو ڕوداوەدا گولـلەیەک بە چاوی ئەو مەئموورەی هێزی ئینتزامیی ڕێژیم دەکەوێ و دەکوژرێ.

هەروەها ١١ی خەرمانان "ڕەزا سپەهوەند"، خەڵکی "خوڕەماوا"، دەرەجەداری ڕێژیم لە شوێنێک بە ناوی "گڵە سوورە"، سەر بە  شاری "بانە"، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا کوژرا.