کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەئموورێکی هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای یاسووج کوژرا

12:59 - 7 سەرماوەز 2720

"ئەمین محەممەد یووسفی" یەکێک لە مەئموورەکانی هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای یاسووج کوژرا.

ئەو مەئموورەی هێزی ئینتزامیی ڕێژیم پلەی "ئۆستوار یەکەمی" هەبووە.

هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، ئەو مەئموورە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ کەسانی چەکدار کوژراوە.

ناوبراو لە کەڵانتەریی "چالشتەر" کاری کردووە.

ماوەیەک پێش هەر لەو پارێزگایە دادوەرێکی ڕێژیم لەلایەن خەڵکەوە کوژرابوو.