کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەهاباد بە هانای بوومەلەرزەلێدراوانی "خۆیـ"ـەوە چوو

11:15 - 17 رەشەمه 2719

لە گوندی "وسووکەند" سەر بە شاری مەهاباد، کەلوپەلی پێویست و یارمەتی بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی خۆی و سەڵماس کۆ کرایەوە و ڕادەستی خەڵک کرا.

 ئەو کەلوپەلانە بەسەر دانیشتووانی سێ گونددا دابەش کراوە. لە گوندێک بە ناوی "مەخین"، ڕێژیمی ئێران کەمپێکی داناوە بە ناوی "قەرارگای خامنەیی" کە کەلوپەل بە خەڵکی دەدەن.

بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپە بەناو یارمەتیی ڕێژیم بە سایپایەک و ئاخوندێک و پاسدارێک بە ماڵاندا دەگڕێن و تەنیا نانی وشکیان دەدەنێ و هیچ کەلوپەلێکی دیکەیان پێ نییە کە بە خەڵکی بدەن.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێژیم یارمەتییەکان بە خەڵک نادات و دەیاندزێت و ئەوەی ڕادەستی ئەو خەڵکە لێقەوماوە دەکرێت یارمەتیی خەڵکی کوردستانە.

لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەی خۆی و سەڵماس کە زیاتر لە ٢٥٠ گوند وێران بوون، ڕێژیمی ئێران بە هانای خەڵکەوە نەچوو و خەڵکی کوردستان خۆیان یارمەتییان کۆ کردەوە و ڕادەستی خەڵکی لێقەوماویان کرد.

خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی خۆی و سەڵماس بەردەوام باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادات بەڵکوو ڕێژیمی ئێران یارمەتییەکانیش دەدزێت.