کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزب نارد

18:05 - 26 گەلاوێژ 2721

بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵیادی ٧٦ ساڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزب نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز: حیزبی دێموکراتی کوردستان ـ ئێران

بەبۆنەی یادی ٧٦ ساڵەی دامەزرانی (حیزبی دێموکراتی کوردستان)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز لێپرسراوی گشتی و دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم ئەندامان و کادرە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

(حیزبی دێموکراتی کوردستان) سێ چارەگە سەدەیە تەمەنی سیاسی وخەباتگێڕی تێدەپەڕێنێت و ڕەگ و ڕیشەی لەنێو مێژووی کورد چەسپاندووە و هیچ کات پەڕگیر نەبووە لە خەمی گەلەکەی و بڵاوکردنەوەی هوشیاری نەتەوەیی، (حیزبی دێموکراتی کوردستان) بەرپرسیارەتی مێژووی نیشتمانی و نەتەوەیی قورسی لەسەر شانە.

 ئومێد دەخوازین خەباتی سیاسیی (حیزبی دێموکراتی کوردستان) بۆ یەکخستنی تەواوی توانا و هەوڵەکان بەردەوام بێت لەپێناو بەدیهێنانی مافی گەلی کوردمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ڕێگەی چارەی سیاسی و ئاشتییانە و دیالۆگ.

بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان