کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناتۆ: ڕێژیمی ئێران بە بەربڵاوی درێژە بە پەرەپێدانی تێکنۆلۆژیی مەترسیداری مووشەکیی دەدات

18:48 - 16 خەرمانان 2721

''یەنس ستۆلتێنبێرگ'' سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ناتۆ ڕایگەیاندوە ڕێژیمی ئیران و کورەی باکوور بە بەربڵاوی درێژە بە پەرەپێدانی تێکنۆلۆژیی مەترسیداری مووشەکیی دەدەن و دەبێ لەلایەن ئەندامانی ناتۆ پێش لەو دوو وڵاتە بگیردرێت.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی '' کۆنترۆڵی چەکە کۆمەڵکوژەکان'' کە لەلایەن ئەندامانی ناتۆ بەڕێوە دەچێت وتی: ''ئەندامانی ناتۆ بۆ پاراستنی پەیمانی پێشگرتن بە پەرەپێدانی چەکە کۆمەڵکوژەکان دەبێ هاوکاریی زیاتریان هەبێت و بەهێزکردنی کۆنترۆڵی چەکوچۆڵەکان و بەرەنگاریی لەگەڵ توندوتیژییەکان لە بەرنامەیان دابێت".

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ باسی لەوە کرد، ڕێژیمی ئێران و کۆرەی باکوور بە شێوەیەکی مەترسیدار پەرە بە تێکنۆلۆژیی مەترسیداری چەکی کۆمەڵکوژ دەدەن و ئەم هەوڵانەی ئێران بۆ کۆمەڵگەی جیهانیی زۆر مەترسیدارە.
''ستۆلتێنبێرگ'' بەنیسبەت لەبەرچاو نەگرتنی یاساکانی کۆنترۆڵی چەکوچۆلەکان لەلایەن ڕووسیە و هەورەها پەرەپێدانی خێرای وزەخانەکانی ناوکیی چین هۆشداریی دا.