کوردستان میدیا:ڕۆڵەکانی دێموکرات بەردەوام لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە سەرشیوی مەریوان "گوندی گۆگجە"، بە نووسینی پەیامێکی هاوخەمی لەگەڵ فەرماندە حەسەن سەرسپی پەیمانیان نوێ کردەوە
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میلەتدا ئەژین.
به بیستنی هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دواییی فەرماندەی خۆرەتاو و دوژمن تۆقێنەکەی دێموکرات، کاک "حەسەن سەرسپی"، خەم و پەژاره هەموو مەریوان بەگشتی و بەتایبەتی سەرشیوی گرتەوە و وەک قارەمانێک یادی ئازیزی بەرز ڕادەگرین و ئەزموونە بەنرخەکانی دەکەینە مەشغەڵی ڕێگای ڕزگاریمان.
بۆجارێکی دیکه پەیمان نوێ دەکەینەوە لەگەڵ حیزبی دێموکرات و ڕێبازی گیانبازان، کە تا گەیشتن به ڕزگاری یەکجاری دەست له خەبات و تێکۆشان هەڵناگرین.
به رز و پیرۆز بێ یادی فەرمانده حەسەن سەرسپی!
سەرکەوێت بزاڤی میللی دێموکراتیکی کورد به ڕیبەرایەتیی حیزبی دێموکرات!
ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "سەرشیوی مەریوان" ئاوایی "گۆگجە".