ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵات پاڵپشتی لە داواکاریی وەزیری ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:
پاڵپشتی/ نامەی ناوەندە مەدەنی و ڕۆشنبیریەکانی ڕۆژھەڵات بۆ پشتیوانی لە داواکەی وەزیری ڕۆشنبیری سەبارەت بە پراکتیزەکردنی خوێندنی هەورامی لە باشووری کوردستان.
بەڕێز؛ "کاک حەمەی حەمەسەعید" وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
وێڕای گەرمترین سڵاو
ئێمە وەک چالاکان و ئەندامانی ڕێکخراوە فەرهەنگی و مەدەنییەکان و هاورێ لەگەڵ خەڵکی هەورامانی ڕۆژهەڵات، بە گەرمی پشتیوانیی خۆمان لە داخوازە ڕەواکەی جەنابتان بۆ پراکتیزەکردنی خۆێندنی هەورامی لە پارێزگای هەڵەبجە لە باشووری کوردستان دەردەبڕین و هیوادارین کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدەم داخوازیەکەی جەنابتانەوە بێن و مافی خوێندنی هەورامی وەک یەکێک لە گرینگترین لقەکانی زمانی کوردی - کە سامانێکی ڕەنگینی گەلەکەمانی پێ نووسراوەتەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەبەر ئەوەیکە پاراستن و گەشەی سەرجەم لقەکانی زمانی کوردی ڕۆڵێکی گرینگیان بۆ شوناسی کوردی هەیە و یەکیەتی نەتەوەییمان بەهێزتر دەکەن.
لەگەڵ ڕێز وحورمەت:
ناوەندی فەرهەنگی-هۆنەریی ڤەژین. مریوان
ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیو ڕۆجیاری. مەریوان
ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان
ئەنجومەنی سەوزی چیا. مەریوان
ئەنجومەنی فەرهەنگی کومەڵایەتیی نۆژین. سنە
ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم .سەردەشت
ڕێکخراوی مافی شارومەندیی لاوانی هەتاو. سەردەشت
ئەنجومەنی پاژینی بانە
ناوەندی زانستی فەرهەنگیی ڕۆنان. مەریوان
ئەنجومەنی شانۆی مەریوان.
ئەنجومەنی خەڵکی بۆ پێشگرتن لە مادە هۆشبەرەکان(ژیانەوە).مەریوان
ئەنجومەنی ئەدەبیی خانای قوبادی. جوانڕۆ
ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی. جوانڕۆ
ڕێکخراوی گۆتاری نوێ. جوانڕۆ
ڕێکخراوی چرای هزر. جوانڕۆ
دامەزراوەی فەرهەنگی هونەریی قەڵەمی هاوچەرخی کورد. پاوە
بنکەی ئەدەبیی هورام. پاوە
ئەنجومەنی ویری سەوزی هەورامان. نۆدشە
موسسە فرهنگی و هنری نسیم هەورامان. پاوە
مەڵبەندوو ڕۆشنویری قەڵەموو هەورامانی. سنە
موسسە فرهنگی و هنری ملا مصطفی بێسارانی. سنه
یانەو فەرهەنگ و ئەدەبوو بێسارانی هەورامانی. سەوڵاوا
ئەنجۆمەنوو فەرهەنگی و ئەدەبی گرینگەی. پاوە
ئێنتێشاراتوو ئارۆی. پاوە
مەکۆی چاپ و پەخشی زایەڵەی. مەریوان
پیام آوران زمین پاک(ژیوای) .پاوە
ئەنجۆمەنوو مەولەوی. پاوە
ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی هانا، ئوفۆق، ساڕێژ. نۆتشە