کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نان لە بۆکان دەست ناکەوێت

17:58 - 3 گەلاوێژ 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ماوەی دوو ڕۆژە لە "بۆکان" نان لە نانواخانەکان یا نییە یا زۆر بە سەختی دەست دەکەوێت.

لەو دوو ڕۆژەدا زۆربەی نانواخانەکان داخراون و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بە گشتی داخرێن.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژ ئەو نانواخانانەی کە کراوە بوونە خەڵکیکی زۆر بۆ وەرگرتنی نان لە سەفدا بوونە و زۆربەشیان نانیان دەست نەکەوتووە.

لە ئەمساڵدا چەندین جار نرخی نان لە کوردستان و ئیران بەرز بووەتەوە و لەو ماوەیەشدا ئەوە چەندەمین جارە کە خەڵک لەگەڵ کێشەی بێ نانی بەرەوڕوو بوونەتەوە.