کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نان لە چەند پارێزگای ئێران بە فەرمی گران بوو

13:08 - 28 پووشپەڕ 2721

نرخی فەرمیی نان لە پارێزگاکانی تاران، مازندەران و خوراسان گران کرا.

''حیشمەتوڵڵا عەسکەری'' جێگری هاوئاهەنگیی کاروباری ئابووری پارێزگای تاران ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ''ئیرنا'' وتوویەتی: ''لە دووهەمین دانیشتنی کۆمیتەی ڕێکخستنی گەنم، ئارد و نان، نرخی جۆرەکانی نان پەسەند کراوە و لە پارێزگای تاران گران بوو''.

بەپێی نرخی نوێی جۆرەکانی نانی یارانەیی، بەربەری ٢ هەزار و ٥٠٠ تمەن، نان سەنگەکی ٣ هەزار تمەن، نان تافتونی خوراسانی هەزار و ٥٠٠ تمەن و هەر کیلۆ نان لەواشی ئوتوماتیک بە ٦ هەزار تمەنە.

''مستەفا کێشتگەر'' بەرپرسی یەکیەتیی نانواخانەکانی مەشەهەد ڕۆژی یەکشەممە وتبووی کە بەپێی پەسەندکراوەکان نرخی نانی یارانەیی لە مەشهەد ٤٠ هەتا ٤٣ لەسەد بەرز بووەتەوە.

هەروەها ''حوسێن‌ عەلی قوانلو'' بەرپرسی ڕێکخراوی پیشە و کانگا و بازرگانی مازندەران باسی لە بەرزبوونەوەی ٢٠ هاتا ٣٠ لەسەدی نرخی نان کردووە.

هاوکات لە شاری مەریوان ناواخانەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی یەک مانگدا نرخی فەردەیەک ئارد لە ٣٧٠ هەزار تمەن بۆ ٤٨٠ هەزار تمەن گران بووە.