کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نان لە کوردستان بەردەوام گران دەفرۆشرێت

16:43 - 4 بەفرانبار 2720

نرخی نان لە شارەکانی کوردستان دیسان بەرز بووەتەوە و خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بەپێی زانیارییەکان لە مەهاباد، نرخی نان لە دووکانەکان گرانتر بووە و هیچ لایەنێکی ڕێژیمیش وڵامدەر نییه.

هاووڵاتییەک لە مەهاباد باسی لەوە کردووە ١١ نان بە نرخی ٤ هەزار و ٥٠٠ تمەن بە خەڵک دەفرۆشرێت.

لە پێوەندیی بە گرانبوونی نان لە کوردستاندا خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و وتوویانە هەر کەسە و بە کەیفی خۆی نرخ  لەسەر خواردەمەنی و کەلووپەل دادەنێت.

نان لە کاتێکدا گران دەبێت کە نرخی گەنم لە وەرزێڕان بە بەهایەکی کەم دەکڕدرێتەوە.

هاوکات ئارد لە بازاڕەکانی ئێران و کوردستان کەمە و ڕێژیم بە بیانووی نەبوونی گەنم، ئارد لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە دەکات.

نەبوونی ئارد لە بازاڕەکانی ئێران و کوردستاندا لەکاتێكدایە کە نرخی ئارد لە ئاستی وڵاتدا دوو بەرابەر زیادی کردووە و لەلایەکی دیکەوە ڕێژیم نرخی نانی گرانتر کردووە.