کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نان لە ئیلام ٣٠ لەسەد گرانتر بوو

12:36 - 23 خەرمانان 2720

بەپێی پەسندکراوی کارگرووپی ئارد و گەنم، نرخی نانی ئازاد و یارانە لە سەرجەم پارێزگای ئیلام بەرز بووەتەوە و دەبێ نانواییەکان نان بە ٣٠ لەسەد گرانتر بفرۆشن.

مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بڕیار درا  نرخی نان گران بێت؛ نان لە کاتێکدا گران دەبێت کە نرخی گەنم لە وەرزێڕان بە بەهایەکی کەم دەکڕدرێتەوە.

هاوکات ئارد لە بازاڕەکانی ئێران و کوردستان کەمە و ڕێژیم بە بیانووی نەبوونی گەنم، ئارد لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە دەکات.

نەبوونی ئارد لە بازاڕەکانی ئێران لە کاتێكدایە کە نرخی ئارد لە ئاستی وڵاتدا دوو بەرابەر زیادی کردووە. لەلایەکی دیکەوە ڕێژیم نرخی نانی گرانتر کردووە.

جیا لە گرانبوونی نان، نرخی میوە بەرز بووەتەوە و نرخی یەک دانە ئاناناس ١٠٠ هەزار تمەن و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا نرخی مریشک دەگات بە ٤٠ هەزار تمەن.