کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نان ٧٠ لەسەد گرانتر دەبێت

12:03 - 8 بەفرانبار 2720

وەرزی هاوینی ئەمساڵ دوای ئەوەیکە نان لە ئێران کەم بوو، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ٣٠ هەتا ٤٥ لەسەد نرخی نانیان گرانتر کرد؛ ئێستاش خاوەن نانواخانەکان داوا دەکەن نان ٧٠ لەسەدی دیکە گران بکرێت.

"بیژەن نەورۆز موقەدەم" سەرۆکی یەکیەتیی نانوایانی تاران داوای کردووە نان بە ڕێژەی ٧٠ لەسەد گرانتر بێت و بڕیارە ئەو نرخه پەسند بکرێت.

گرانبوونی نان سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان و ئێران دەگرێتەوە و ئەوەش لە حاڵێکدایە ئێستاش زۆربەی بنەماڵەکان بە پارەی یارانە تەنیا دەتوانن نان دابین بکەن.

نان لە کاتێکدا گران دەبێت کە نرخی گەنم لە وەرزێڕان بە بەهایەکی کەم دەکڕدرێتەوە. هاوکات ئارد لە بازاڕەکانی ئێران و کوردستان کەمە و ڕێژیم بە بیانووی نەبوونی گەنم، ئارد لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە دەکات.

نەبوونی ئارد لە بازاڕەکانی ئێران و کوردستان لە کاتێكدایە کە نرخی ئارد لە ئاستی وڵاتدا دوو بەرابەر زیادی کردووە و لەلایەکی دیکەوە ڕێژیم نرخی نانی گرانتر کردووە.