کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نانواییەکانی بۆکان لەگەڵ کەمیی ئارد بەرەوڕوون

12:24 - 6 گەلاوێژ 2720

ماوەیەکە نەبوون و کەمیی ئارد لە بۆکان کێشەی بۆ نانواییەکان دروست کردووە، بەڵام بەرپرسانی پەێوەندیداری ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت ئەم دۆخەوە کەمترخەمن و گرینگی بەو کێشەیە نادەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە، کێشەی کەمیی ئارد لە حاڵێکدایە کە نانواییەکانی بۆکان و گوندەکانی ئەو شارە، چوار ڕۆژ زووتر لە کاتی خۆی پارەی ئاردەکە دەدەن، بەڵام چوار ڕۆژ درەنگتر ئاردیان بۆ دەنێرن.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە کە هەتا ئێستا چەندین جار بەرپرسانی ئەو شارە بەنیسبەت ئەم دۆخە ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار هیچ گرینگییەک بەم دۆخە نادەن و لە وڵامدا دەڵێن کە ئارد کەمە و دەبێ نانی خەڵک کەم بکەنەوە.