بەرهەمی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "ڕەحیم زەبیحی" و لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی" خەڵاتی باشترین فیلمی لە خولی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" بەدەست هێنا.
"نانی پیرۆز" دواهەمین بەرهەمی سینەماکاری کورد "ڕەحیم زەبیحیـ"ـیە و لەلایەن کۆمپانیای "ماد مۆڤیـ"ـیەوە بەرهەم هاتووە.
ئەو بەرهەمە دوای بەشداریکردن لە چەندین فێستیڤاڵی گرینگی نێونەتەوەیی و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی بەنرخ، لە ئێستادا و بۆ جاری یازدەهەم توانی لە بەشی بەڵگەفیلمە بڵیندەکان لە دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" کە لە هۆڵی سینەمایی "ئۆکتایر" لە شاری "سەن پتێرزبۆرگـ"ـی وڵاتی ڕووسیە نمایش کرا، بەشدار بێت و لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە پێشوازیی گەرمی لێ بکرێت.