ڕۆژی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ جارێکی دیکە بە مووشەکی کاتیوشا هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و نائەمنییەکی زۆریان لەو ناوچەیە دروست کردووە.
ئەو دوو مووشه‌كه ، له ده‌وروبه‌ری باڵوێزخانه‌ى ئامریکا لە بەغذا كهوتبوونە خوارەوە کە خەساری ماڵیی زۆری لێ کەوتبووە.
هاوکات گروپێكى میلیشیایى سەر بە ڕێژیمی ئێران بە ناو "قاسم ئه‌لجه‌بارین" چوار كاروانى سه‌ربازى، سه‌ر به هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانیان له باشووری عێراق كردووەتە ئامانج.
"ماتی‌و تۆله‌ر" باڵوێزى ئا‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاندووە دهستێوهردانەکانى ئێران لە كاروباری عێراقدا دەبێتە هۆی پێشێلکردنی سه‌ره‌وه‌ریی ئه‌و وڵاته.