کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە گوندی تەوریوەر، لە پەیامێکدا، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لە چوارچرای مەهاباد
لە کانگای بیری ئازاد
دەستی ڕەشی ئێستبداد
چەقاندی داری بێداد
لە کاتی نیوەی شەودا
لە جەرگەی شیرین خەودا
کرا کاری ناڕەوا
لە دار درا پێشەوا
وێرای ڕێز و سڵاو
بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان و نوێکردنەوەی پەیمانی وەفاداریی بە ڕێبازی پیرۆزیان :
سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی تەلەفزیۆنی تیشک دەکەین، کە بە کرانەوەی ئەم کاناڵە ئاسمانییە ڕووناکیان خستووەتە دڵی ماڵەکانمانەوە، سڵاو لە شەهیدان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، بەتایبەتی سێ شەهیدی سەرکردە (قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی)!
لە زێدی فەرماندەکەی کۆساڵان و ژاوەرۆوە، نوێکردنەوەی پەیمانی وەفاداریی خەڵکی تەوریوەر ، ئەندامان و لایەنگران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لەگەڵ رێگا و ڕێباز و ئامانجە پیرۆزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنین.