کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوچەی گەشتیاریی "خرگوشناو"ی پارێزگای لوڕستان مەترسیی لەنێوچوونی لەسەرە

11:41 - 2 سەرماوەز 2721

"مورتەزا مەهدەوی‌کیا" فەرمانداری "سلسلە" سەر بە پارێزگای لوڕستان سەبارەت بە ناوچەی گەشتیاریی "خرگوشناو" وتوویەتی، زبڵ و پاشماوەی شاری "ئەلشتەر" لەو ناوچە گەشتیارییەدا فڕێ دەدرێت و کێشە و گرفتێکی ژینگەیی لەو شارەدا دروست کردووە.

ناوبراو وتوویەتی، ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠ تۆن زبڵ و پاشماوە لە "ئەلشتەر" کۆ دەبێتەوە و لەو ناوچە گەشتیارییەدا فڕی دەدرێت.

زۆربەی بیرەکانی ئاوی خواردنەوەی "ئەلشتەر" لە ناوچەی "خرگوشناو"دا هەڵکەوتوونە و فڕێدانی زبڵ و پاشماوە لەو ناوچەیەدا دەتوانێت ببێتە هۆی پیسبوونی ئاوی ئەو بیرانە و مەترسی بخاتە سەر تەندروستیی خەڵک.

هەروەها "خرگوشناو" لە بواری جۆرەکانی گیا و گوڵ و گیانداران، بە یەکێک لە شوێنە دەوڵەمەندەکانی ناوچە دێتە ئەژمار.