''مایک پۆمپێئۆ'' وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە وڵاتانی ''ئێران، میانمار، چین، ئیریترە، نیجریە، کۆرەی باکوور، پاکستان، عەرەبستان، تاجیکستان و تورکەمەنستان'' لە لیستی وڵاتانی پێشێلکاری ئازادیی ئایینەکاندا دەمێننەوە.
''پۆمپێئۆ'' لە بەیانییەیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەز بڵاو کراوەتەوە، وتوویەتی: "ئەم وڵاتانە بە شێوەی سیستماتیک و بەردەوام و لەڕادەبەدەر، ئازادیی ئایینەکان پێشێل دەکەن".
ناوبراو باسی لەوەش کردووە: ''بەنیسبەت گرووپەکانی ئەلشەباب، ئەلقاعیدە، بوکووحەرام، تەحریر ئەلشام، حوسییەکان، داعش، دەوڵەتی ئیسلامی لە سەحرای کەبیر، نەسرولئیسلام و تاڵبان نیگەرانیی تایبەتمان هەیە".
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، وڵاتانی سوودان و ئۆزبکستانی بەهۆی ئەوەی کە لەو بوارەدا پێشوەوچوونیان هەبووە لە لیستی پێشێلکەرانی ئازادیی ئایینەکان هێناوەتە دەرەوە.