کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی خێرخوازیی "ئالان" پێدوایستیی زیاتر لە ١٠٠ بنەماڵەی هەژاری دابین کرد

12:12 - 6 خاکەلێوه 2721

لە هەوڵێکی مرۆڤدۆستانە و خێرخوازیدا بەبۆنەی نەورۆز، ناوەندی خێرخوازیی "ئالان" لە شاری "سەردەشت" پێداویستیی زیاتر لە ١٠٠ بنەماڵەی دەسکورت و هەژاری دابین کرد.

بەبۆنەی نوێبوونەوەی سەری ساڵی کوردەواری لەلایەن ناوەندی خێرخوازیی "ئالان" یارمەتی پتر لە ١٠٠ ماڵی خاوەن پێداویستیی نیشتەجێی سەردەشت و دەوروبەری دابین کرا.

ئەو یارمەتییانە لەلایەن خێرخوازان ڕادەستی ناوەندی خێرخوازیی "ئالان" کراوە و ئەو ناوندەش بە شێوەی کارتی بانکی ئەو دیاریانەی بەو بنەماڵانەی کە هەژران داوە.

ئەو بنەماڵانەی کە یارمەتییان پێدراوە بەشی زۆریان کەسانێکی کەمئەندام و نەخۆشی سەرجێیان هەیە و لە ڕێگەی مامۆستایانی ئایینی و کەسانی ڕدێن‌سپی بە ناوەندی "ئالان" ناسێندراون.

ناوەندی خێرخوازیی "ئالان" ناوەندێکی خەڵکیە و کاری مرۆڤدۆستانە دەکات.