کوردستان میدیا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای پشتیوانی لە دەنگی خرۆشاوی خەڵکی کوردستان داوای کرد کە شەقامی شارەکانی کوردستان بکەنە گۆڕەپانی وەستانەوە دژی داگیرکەران.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست!
خه‌ڵكی ئازادیخوازی کوردستانی ئێران!
هه‌روه‌ك ئاگادارن له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، هێرشێكی به‌ربڵاو له ئاسمان و زه‌وییه‌وه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان له لایه‌ن ئه‌رتشی توركیەوه ده‌ستی پێكردووه و به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان تا ئێستا سه‌دان كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه و به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل و مه‌ده‌نیش بە ناچار شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووه.
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری کوردستانی ئێران، به هاتنه سه‌ر شه‌قام و مهحكوومكردنی داگیركاری و شه‌ڕفرۆشی، هاوخه‌می و هاوخه‌باتییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕۆژئاوا دووپات كرده‌وه.
كه‌شی خنكێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵات، گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه سهركوتکەرهكانی داعشئاسای ڕێژیمی ئیسلامی ناتوانێت و نه‌یتوانی پێش به ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بگرێت بۆ پاڵپشتیكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هه‌ر چوار به‌شی داگیركراوی نیشتمانه‌كه‌یان.
ناوه‌ندی هاوكاری وێڕای ڕێزلێنان و پشتیوانیكردن له ده‌نگی دلێر و خرۆشاوی ئازادیخوازانی كوردستان و هه‌موو جیهان بۆ مهحكوومكردنی ئه‌و شه‌ڕ و كوشتن و بڕینه، له پێناو ئاشتی و ئازادی و سه‌قامگیری، داوا له كۆڕ و كۆمه‌ڵ و ناوه‌نده مافی مرۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات کە دژی ئه‌م داگیركاری و شه‌ڕ و كوشتاره بووه‌ستنه‌وه.
هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵكی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات به‌رده‌وام بن له ده‌ربڕینی هاوخه‌باتی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕۆژئاوا و شه‌قامی شاره‌كانی كوردستان بكه‌نه شانۆی وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به دیكتاتۆر و داگیركه‌ران، بۆ ئەوەی لە هەموو خۆپێشاندانەکان، دروشمەکان یەکدەست بن و لەو ڕێگایەوە یەکدەنگی و یەکهەڵویستی بە هەموو خۆپێشاندانەکانەوە دیار بێت، پێویستە ئه‌م دروشمانه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕۆژئاوای کوردستان و پرسی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد بڵێنه‌وه:
"داگیركه‌ر بزانه، كورد هه‌مووی له دژتانه"
"بژی پێشمه‌رگه"
"مه‌رگ بۆ داگیركەر ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژئاوا، دیكتاتۆر جێی نه‌ماوه"
ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران
١٣ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی
٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی