کوردستان میدیا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە نیسبەت ئەگەری لە سێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
كۆمه‌ڵانی خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان!
ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ!
له درێژه‌ی گرتن، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی كورد ، ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێک له هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی، حوكمی له سێداره‌درانی "هیدایه‌ت عه‌بدۆڵڵاپوور" ،زیندانیی سیاسیی كورد له زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ، له لایه‌ن لقی ٤٧ی دیوانی باڵای وڵاته‌وه په‌سه‌ند كرا.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه دیوانی باڵای وڵات پێشتر حوكمی ئێعدامی "هیدایه‌ت عه‌بدۆڵڵاپوور"ی ڕه‌ت كردبووه و به پارێزه‌ر و بنەماڵەکەی ڕاگه‌یاندبوو كه ناوبراو بێ تاوانه، بەڵام مخابن لەژێر گوشاری وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە، بۆ جاری دووەم، بڕیاری لە سێدارەدرانی دەرکرا.
هیدایت عه‌بدوڵڵاپوور، له ڕێكه‌وتی ٢٦ی جۆزەردان ساڵی ١٣٩٥ی هه‌تاوی، وێڕای شه‌ش هاووڵاتی دیكەی شاری شنۆ و دەورووبەری دەستگیر کرا.
دوا به دوای شەپۆلی کەم وێنەی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و بێزاریی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو له ڕێژیم وهه‌روه‌ها به‌رینبوونه‌وه‌ی خه‌باتی گەلی كورد دژ به سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و پێشێلكردنی مافه‌كانیان، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ڕەوتی زیندانی كردن و ئێعدامی چالاكان و ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستانی چڕتر كردووەته‌وه. تێكۆشه‌ران و زیندانیانی سیاسیی كورد وێڕای بێبه‌شبوون له مافی به‌رگریکردن له خۆیان، له‌ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌زگا ئهمنییهتییهكانی ڕێژیم‌دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ ده‌كرێن و تاوانی ئه‌منییه‌تییان دەخرێتە پاڵ و حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی كوردستانی ئێڕان، هاوکات ئەوڕۆ کە ۱٠ی ئۆکتۆبر؛ وەک ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە حوکمی سێدارەیە، وێڕای مهحكوومكردنی بڕیاری ناڕەوای ئێعدامی زیندانیی سیاسیی كورد "هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور" و تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی كورد، داوا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه دژ به سیاسه‌تی له سێداره‌دانی ڕۆڵەکانیان و سەرکوتی سیستماتیکی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان هه‌ڵببڕن.
له هه‌مانكاتدا داوا له ڕێكخراوه‌كانی داكۆكی كاری مافی مرۆڤ و كۆڕ و كۆمه‌ڵه مرڤدۆستهكان ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر بە تاوانەکان و سیاسەتی دژە مرۆیی ئەم ڕێژیمە بێده‌نگ نه‌بن و هەڵوێست بگرن. داواکاریشن بە هه‌ر ڕێگایه‌كی مومكین کە بۆیان دەکرێت، فشار بخه‌نه سه‌ر ڕێژیم به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به ئێعدام و سه‌ركوتی ڕۆڵه‌کانی گەلی كورد.
ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٧ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی
١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ی زایینی