کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کۆ بوونەوە

11:28 - 12 خەرمانان 2720

ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان پێک هێنا.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە سکرتێر و کەسی یەکەمی حیزبەکانی پێکهێنەری ناوەندی هاوکاریش تێیدا بەشدار بوون، لەلایەن هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پێشوازی لە بەشداران کرا، پاشان بەپێی دەستووری کار، کۆبوونەوەکە دەستی پێکرد.

دواتر "خالید عەزیزی" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئاماژە بەو بابەتانەی کە لە دەستووری کاریی کۆبوونەوەکەدا دانرابوون باسەکەی کردەوە و بەشدارانی کۆبوونەوەکە و بەتایبەتی کەسی یەکەمی حیزبەکان بەوردی قسەیان لەسەر کرد.

ئەو باسانە کە بەگشتی پەیوەندییان بە چالاکی و جموجۆڵەکان و ڕوانگەی ناوەندی هاوکاری لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە ئێران و کوردستان بوون، وێڕای شیکردنەوە و هاودەنگیی ئەندامانی ناوەندی هاوکاری، بڕیاری پێویستیان لەسەر درا.

پاشان وێڕای کۆکردنەوەی باسەکان لەلایەن "خالید عەزیزیـ"ـیەوە، بەرپرسایەتیی دەورەیی ناوەند لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سپێردرا.