ڕێکخراوی "پێن" بەرهەمی دوو نووسەری کوردی کرماشانیی بە ناوی "ژیار جەهانفەرد و ئانیسا جەعفەری مێهر" چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
ئە و دوو بەرهەمەی ئەو ناوەندە چاپی کردووە بریتین لە: "شەوی بێ کۆتایی کەهروبایی، دەنگەلێک لە تاراوگەوە و سەرە لاسەنگەکان".
"ژیار جەهانفەرد" ئەندامی ناوەندی "پێنـ"ی کورد و "پێنـ"ی ئاڵمانه، ئەم نووسەرە چەندین جار لە ئێران و لە تورکیا لەسەر پرسی کورد دەسبەسەر کراوە.
"ئانیسا جەعفەری مێهر" خاوەنی یەکێک لەو بەرهەمانەیە و خەڵکی "شاباد"ی "کرماشانـ"ـە و زمانناسیی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خوێندووە.
ناوبراو دوو ساڵ پێش ئێستا لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو و ساڵی ڕابردووش جارێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری کرماشان دەسبەسەر کرابوو.