کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندە ئایینییەکانی شیعەی سەر بە ئێران لە فەرانسە بوونەتە شوێنێک بۆ کاری تێرۆریستی

18:42 - 20 جۆزەردان 2721

هێڵی شیعەگەرایی توندڕەو بۆ پشتیوانیی لە ڕێژیمی ئێران لە هەر شوێنێکدا دەیهەوێ لە بواری نیزامی و غەیرە نیزامیدا چالاکی بکات و ئەوەش زیاتر کاری تێرۆریستی لەخۆوە دەگرێت.

ئەو ناوەندە ئایینییانە لە وڵاتی فەرانسە دزە لەنێو خەڵكدا دەکەن و دواتر لەڕێگای ئەو کەسانەی سەر بەو ناوەندانەن چالاکیی تێرۆریستی ئەنجام دەەدن.

ئەو ناوەندانە لەژێر دەستی ڕێکخراوێکی گەورەتردا بە ناوی "ئەهلی بەیت" چالاکی دەکەن کە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لەلایەن "عەلی خامنەییـ"ـەوە دامەزراوە.

ئەنجومەنی " ناوەندی زەهرا گراند سینته" کە لەگەڵ "حیزبوڵڵا" پێوەندییەکی پتەوی هەیە و لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت، وەکوو ناوەندێکی لۆجستیکی لە فەرانسه بۆ کاری تێرۆریستی کاری کردووە.

ساڵی ڕابردوو فەرانسە لانیکەم ٧٦ ناوەندی ئایینیی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی داخست.

ڕێژیمی ئێران ساڵی ٢٠١٨ی زایینی لە هەوڵدا بوو کارێکی تێرۆریستی بکات، بەڵام بکەرانی ئەو کردەوەیە دەسبەسەر کران.