کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندە خێرخوازەکان لە گەیاندنی یارمەتی بە خەڵکی هەژار بەردەوامن

13:18 - 14 بانەمەڕ 2720

''ناوەندی خێرخوازیی ئاسۆی گەشی تەنگیسەر'' بە کۆکردنەوەی یارمەتی، بە هانای ئەو بنەماڵانەوە چووە  کە بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بارودۆخیکی نالەباردا بەسەر دەبەن.

''ناوەندی خێرخوازیی ئاسۆی گەشی تەنگیسەر'' لە بارودۆخی ئێستادا کە زۆربەی کار و چالاکییەکان بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا ڕاوەستاون و بووەتە هۆی ئەوەی کە گوشارێکی زۆر بخرێتە سەر توێژی هەژار و کەمداهات، یارمەتیی خەڵک دەدات.

ئەم ناوەندە لەلایەن خەڵکی نیشتمانپەروەری گوندی تەنگیسەر دامەزراوە و لە هەموو کاتەکاندا لە یارمەتیگەیاندن بە خەڵک بەردەوامە و درێژە بە کارەکانی خۆی دەدات.

بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بارودۆخیکی نالەبار پێک هاتووە و خەڵکی کەمداهات تووشی دۆخێکی دژوار بوونە، بەم هۆیەوە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی خێرخوازی کوردستان لە هەوڵێکی جیددیدان کە گوشارەکان لەسەر خەڵکی هەژار کەم بکەنەوە و یارمەتییان بدەن.