کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە "سنە" لە حاڵەتی ئامادەباشیدان

12:39 - 16 بانەمەڕ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" هێزە نیزامییەکانی ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری "سنه" لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

ماشینەکانی دژەشۆڕش و یەگانی تایبەت لەنێو پادگان و ناوچە سەرەکییەکانی شاری سنە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان. هەروەها لەسەر ژمارەیەک لە ماشینەکان چەکی قورس دانراوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەیکە نرخی شتومەکەکان لە بازاڕدا چەند بەرابەر گرانتر بووە ڕێژیمی ئێران ترسی لێ نیشتووە کە خەڵک بڕژێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی دەرببڕن.