کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم گوشار بۆ ڕێکخراوە مەدەنییەکان دێنن

11:05 - 9 بەفرانبار 2720

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە شارەکانی کوردستان مادەی دژەگەندیان لەنێو خەڵکدا بڵاو کردەوە و بۆ پێشگرتن لەو نەخۆشییە هەوڵێکی زۆریان دا.

ئەو ڕێکخراوانە بە بڵاوکردنەوەی یارمەتییەکانیان لەنێوان خەڵکی هەژار و کەمداهات دەستیان بە چالاکی کرد.

هەروەها ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان، بە پێشکەشکردنی گوڵ ڕێزیان لە کادری دەرمانیی ئەو شارە گرت.

هاوکات لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەو ڕێکخراوە مەدەنییانە بۆ یارمەتیدان به خەڵکی هەژار و کەمداهات، ژمارەیەک لەو چالاکه مەدەنییانە بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان بانگهێشت کراون.

ئەو گوشارانەی ڕێژیم هەتا ڕادەیەک بوونه کە چەند کەسێک لەو چالاکە مەدەنییانە دەستیان لە کارەکانیان کێشاوەتەوە.