کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕازییان و چالاکانى مەدەنیی عێراق لە هەولێر دژى حەشدى شەعبی چوونە بەردەم بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان

18:26 - 28 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى ٢٧ى پووشپەڕ، کۆمەڵێک چالاکى مەدەنى و لیدەرى خۆپیشاندانەکانى بەغدا و شارەکانى دیکەى عێراق کە لە ئێستادا لە هەولێرى پێتەختى هەرێمى کوردستان نیشتەجێن، چوونە بەردەم بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان و دژى هەوڵە تێکدەرانەکان و کوشتن و ڕفاندنەکانى حەشدى شەعبی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

حەشدى شەعبی کە سەر بە ڕێژیمی ئێرانە لە کوشتنى چەندین خۆپیشاندەر و لیدەرى ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی عێراق دەستى هەیە و هەڕەشەى لە زۆرێک لە چالاکانى مەدەنى کردووە، هەر بۆیە زۆرێکیان بە ناچاری بۆ پاراستنى خۆیان ڕوویان کردووەتە هەرێمى کوردستان و لە هەولێر نیشتەجێن.

خۆپیشاندەران وەک سپاس و پێزانین لە گەلى کورد و هەرێمى کوردستان بۆ پاراستنى گیانیان، ئاڵاى کوردستانیان هەڵ کردووە و سپاسی حکوومەتى هەرێمیان کرد کە ئەمنییەتی بۆیان دابین کردوون.