کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتیانی شاری گۆێکتەپەی مەهاباد سەبارەت بە کەمبوونی نان

12:52 - 15 پووشپەڕ 2722

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان لە شاری گوێکتەپە کە بە دەستی ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە لە دوای ئەوەیکە ۹ دانە بنکەی نانەواخانە لەم شارە کراوەیە و هەر کامەیان ڕۆژانە دەبێ ۶ فەردە ئاردی ۴۰ کیلۆیی بکەنه نان، بەڵام دوو دانە لەو بنکانە بەهۆی ئەوەیکە سەر بە ڕێژیمن، لە دانی نان بە خەڵک خۆ دەپارێزن و ئاردەکەی لە بازاڕی ئازاد بە قیمەتی چەند بەرابر دەفرۆشنەوە .

یەکێک لەو بنکانە بەناوی ''م .ج'' ، ئەندامی سپای پاسدارانە کە کێشی نانەکەی بە جێگای ۱۳۰ گڕەم، ۷۵ گڕەمە و بە ئاشکرایی خەریکی دزی لە خەڵکە و نیوەی زیاتری پشکی دابەشکراوەکەی دەفرۆشێت .

ئەوی دیکەش بە ناوی ''ڕ.ی'' کەسی نزیکی سەرۆکی ئیدارەی سەنعەت و کانگای "مەهاباد"ە، ڕۆژانە تەنیا یەک فەردە ئارد دەکاتە نان و ۵ فەردەکەی دیکەش بە ئازاد دەفرۆشێت و هیچ وڵامی خەڵکیش ناداتەوە و ئیدارە پێوەندیدارەکانیش بەهۆی پارتیبازی کاریان پێ نییە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە خەڵک دەڵێن دەبێ چەندین کاتژمێر لە سەفی نانەواخانەدا دەبێ چاوەڕێی وەرگرتنی نانی ڕۆژانەدا بین.