کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی بەشێک لە بەربژێرانی هەڵبژاردنەکانی شۆرای ڕێژیم لە بۆکان بەنیسبەت ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان

12:40 - 7 پووشپەڕ 2721

٢٥ کەس لەو کەسانەی کە خۆیان بۆ شۆرای شاری "بۆکان" بەربژێر کردبوو دوای هەڵبژاردنەکان بەنیسبەت ساختەکاری و موهەندیسی‌بوونی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کەسانی سەر بە "ئەنوەر حەبیب‌زادە" ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و داوایان کردووە کە دەنگەکان دووبارە بژمێردرێنەوە.

بەدوای داواکاریی ئەو بەربژێرانە کە بەشێکیان دارودەستەی "قەسیم عوسمانیـ"ـن لەلایەن فەرماندەی سپای پاسدارانەوە هەڕەشەیان لێ کراوە و بەو هۆیەوە بەشیکیان نکۆڵیان لە واژۆی خۆیان کردووە و تۆبەنامەیان ئیمزا کردووە.

ئەو ٢٥ کەسە کە لەلایەن سپای پاسدارانی ڕێژیم بانگهێشت کراون و لە ترسی هەڕەشەی سپای پاسداران وتوویانە "ئێمە تەنیا داوای ژماردنی دەنگەکانمان کردووە و نەمانوتووە کە هەڵبژاردنەکان موهەندسی بوونە".

بانده‌كانی "ئەنوەر حبیب‌زاده‌ و قه‌سیم عوسمانی" كه‌سانی سەر بە "ڕەئیسیـ"ـن و سه‌روه‌ت و سامانی شاری بۆكانیان له‌نێوان خۆیان و بانده‌كه‌یاندا دابه‌ش كردووه‌. هەروەها شه‌ڕ و كێشه‌ی ئه‌و دوو مۆرەیەی ڕیژیم ئەوەیە کە بۆ پەرەپێدانی گەندەڵی و دزیی کەسانی سەر بە خۆیان لە ئیدارەکانی شاری "بۆکانـ"ـدا جێگیربکەن.

ناوی ئەو کاربەدەستانەی ڕێژیمی ئێران کە لە بەشی شارەداری، شۆرای شار و فەرمانداریی بۆکان دەستیان لە گەندەڵییەکی ماڵیی بەربڵاودا هەیە ناویان لەلایەن ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" پارێزراوە.