کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی خەڵک سەبارەت بە چۆنیەتیی بەستەبەندیی مادە خۆراکییەکان

13:06 - 5 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: شێوازی ناتەندروست و ڕەچاونەکردنی پاک و خاوێنیی بەستەبەندیی مریشک لە مەریوان، ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتەوە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، هاوڵاتییانی شاری مەریوان، سەبارەت بە ڕەچاونەکردنی پاک و خاوێنی و باش نەبوونی چۆنیەتیی بەستەبەندیی مریشک لەو شارەدا، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و خوازیاری چارەسەریی ئەم کێشانەن.

بەپێی وتەکانی هاوڵاتییان، لە هەر بەستە مریشکێکی بەستوودا، ٢٥ تا ٥٠ گرەم خوێنی تێدایە کە ئەمە دەبێتە هۆی نەخۆشبوونی خەڵک و لە ئاکامدا دەبێتە کێشە بۆ دووکاندارەکان و کڕیارانیش.

بە وتەی کارناسان، پاش ٧٢ کاتژمێر، مریشک دەگەنێت، کە بوونی ئەم خوێنئاوانە تێیدا دەبیتە هوێ زوو خراپبوون و بۆنکردنی مریشکەکە و چیدیکە ناتوانن ئەو مریشکە بەکار بێنن.

نەبوونی ڕێکاری گونجاو لەسەر فرۆشتنی مریشکەکان، نەبوونی چاودێریکردنی بەردەوام، ڕەچاونەکردنی پرسە بێهداشتییەکان و گرتنی هەزینەی زۆرتر لە کڕیارەکان، لەو کێشە و گرفتانەن کە بووەتە هوی ناڕەزایەتیی خەڵک.

بەرپرسانی پەیوەندیدار لەم بارەوە بەردەوام وادە و بەڵێنیی بێبنەما بە خەڵک دەدەن و تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەریی ئەم کێشانە هەڵنەگرتووە.