کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی خەڵکی بازرگان بە نیسبەت باجی گومرۆک

12:36 - 29 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: هاووڵاتییانی شاری بازرگان، بە نیسبەت بەرزبوونەوەی باجی گومرۆکی لە سنووری بازرگان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە دوای ئەوەی کە، نرخی باجی هاتووچۆی موسافیران لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ وڵاتانی بیانی بەرز بووەوە، خەڵکی شارەکانی وەک: بازرگان، خۆی، ماکۆ و باقی شارەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بەرانبەر ئەو بڕیارەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن، ئەو بڕیارە بووەتە هۆی ئەوەی کە موسافیرانی دیکە و خەڵکی بیانی قازانجێکی زۆر بکەن.

خاڵە گومرۆکییەکان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، سوودێکی بەرچاوی بۆ خەڵکەکەی نییە و تەنیا تاقمێکی سەر بە ڕێژیم دەستیان بەسەر داهاتی ئەو خاڵە گومرۆکییانەدا گرتووە.

بەشێکی دیکەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان کە بەپێی یاسا دەبێ سەرەتا بۆ دانیشتووانی شارە سنوورییەکان بێت، خەڵکی شارەکانی دیکەی ئێران لەو گومرۆکانە کار دەکەن.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، دوای ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان جیا لەوەی کە بۆ ماوەیەک خاڵە سنوورییەکانی داخست، دواتریش نرخی باجەکانی بەرز کردەوە.