
بێئاوی لە کوردستان و ئێران پەرەی ئەستاندووە و ناڕەزایەتی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ خەڵکی گەڕەکی "بەری پادگان" لە مەریوان بەنیسبەت کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوە لەنێو فەرمانگەی ئیدارەی ئاوی مەریوان کۆبوونەتەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
کێشەی کەمئاوی و نەبوونی ئاوی پێویست لە ئێراندا، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان و ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی کەڵکوەرگرتن لە ئاو لەو وڵاتەدا زۆر زیاتر لە ستانداردی جیهانییە.
دۆخی کەمئاوی لە ئێراندا هێڵی قەیرانی تێپەڕ کردووە و بەرپرسانی ڕێژیم باس لەوە دەکەن کە هەتا چەند ساڵی دیکە ئێران دەبێتە کەویرێکی ڕووت و وشک.
لە هەنووکەدا زۆربەی شار و گوندەکانی ئێران بەدەست بێ ئاوییەوە دەناڵێنن یان بەرەو شارەکانی دیکەی ئێران کۆچ دەکەن.