کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی خەڵکی نەڵۆس بەنیسبەت شوێنی زبڵی "کانی شیلان" بەردەوامە

11:50 - 31 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕ خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆس بەنیسبەت کردەوەی شارەوانیی شاری شنۆ و نەڵۆس ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ماوەیەکی زۆرە شارەداری شنۆ کێشەی لەگەڵ نەبوونی شوێنی تایبەت و بێ کێشە بۆ زبڵی ئەو شارە و گوندەکانی شارۆچکەی نەڵۆس بەرەوڕوویە و بۆ ئەو مەبەستە شوێنێکی لە "شاخەکانی کانی شیلانـ"ـی شارۆچکەی نەڵوس دیاری کردووە.

شوێنی دیاریکراو شوێنێکی گونجاو و باش بۆ ئەو مەبەستە نییە و سەرەڕای دروستکردنی سیمایەکی ناحەز بۆ ڕێگای هاتوچۆی نێوان شنۆ و پیرانشار، دەتوانێت زیان و خەسارێکی زۆر بە زەویی کشتوکاڵی و ژینگەی ئەو ناوچەیە بگەیەنێت.

هەروەها بەهۆی نزیکبوونی ئەو شوێنە بە شارۆچکەی نەڵۆس دەتوانێت مەترسییەک بێت بۆ سەر تەندروستی و گیانی خەڵک.