کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی دانیشتووانی چەند گوند دژی شارەداریی ڕێژیم لە شنۆ

16:40 - 29 خەزەڵوەر 2720

بڕیار بووە شارەداریی ڕێژیم  لە شنۆ بە هاوکاریی شارەداریی نەڵۆس لە شوێنێک لە نزیک گوندی "دێگورجێ" شوێنێک بۆ جێگای زبڵ دیاری بکەن.

" فاڕووق ڕەنجبەر" شارەداریی ڕێژیمی ئێران بە تەمایە زبڵی ئەو شارە بگوازێتەوە بۆ شاخەکانی "دێگۆرجێ" لە نزیک شاری نەڵۆس.

ئەو شوێنەی کە لە نزیک "دێگورجێ" دیارێکراوە زەوییەکانی، زەویی وەرزێڕیی خەڵکی "نەڵۆس"، "سۆفیان" و "دووئااوانـ"ـە و ئەم کارەی شارەداریی شاری شنۆ کێشە بۆ وەرزێڕان و مەڕدارانی ئەو گوندانە دروست دەکات.

شارەداریی ڕێژیم و باقی ئیدارەکانی ڕێژیم ئیدعای ئەوە دەکەن ئەو شوێنەی کە بۆ زبڵ دیاری کراوە مەتاع و لەوەڕگەیە و تاپۆی شەخسیی نییە.

لە دوای ئە بڕیارەی دوو شارەداریی ڕێژیم؛ خەڵکی ئەم گوندانە ناڕەزایەتییان لەو کارەی ڕێژیم دەربڕیوە و ڕێگریان لەو کارەی دوو شارەداریی کردووە.

زبڵی شنۆ لە نزیک گوندی ''گرکاشان" فڕێ دەدرێت بەڵام هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن ئەو شوێنە جێگای نەماوە بۆیە ئەو شوێنە دیاری کراوە.

پێشتر خەڵكی گرکاشان بەنیسبەت فڕێدانی زبڵ لە نزیک ئەو گوندە ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.