
لە درێژەی مانگرتنی سەراسەریی پزیشکانی ناوچە هەژارنشینەکان، هەندێکیان ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی وێنە، پلاکارد و هەندێک ڤیدیۆ لەهەمبەر دۆخی خراپی خۆیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و سەبارەت بە بەردەوامیی ئەو دۆخە هۆشدارییان دا.
پزیشکان لەو مانگرتنانەدا داوای دابینکردنی مووچەی مانگانە لە کاتی خۆیدا و داوای هەندێک مافی دیکەیان کردووە.
ئەوان وتوویانە: "سەرەڕای کاری زۆر، داهاتێکی زۆر کەممان هەیە و ئەو مووچەیە بەشی ژیانی ڕۆژانەمان ناکات".
ئەو پزیشکانە هەروەها وتوویانە: "بەپێی ئەو باجەی کە لێیان وەردەگیرێت و دواکەوتنی مووچەی مانگانەیان، لە هەموو بوارێکەوە دۆخێکی خراپ بۆ ئەوان پێک هاتووە".