کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی پشکداران لە بەردەم باڵاخانەی بورس

17:29 - 20 بەفرانبار 2720

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری کۆمەڵێک لە پشکدارانی بازاڕی بورس لە بەردەم باڵاخانەی بورس لە تاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندەران بە فڕێدانی هێلکە بەرەو باڵاخانەی بورس، دروشمیان لەدژی ڕێکخرای بورس بەرز کردۆووەتەوە.

 ڕێژیم بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی بوودجەی ساڵی ٩٩، هیچ ڕێگایەکی بێجگە لە فرۆشتنی ماڵ و دارییەکانی نەبوو و بە فەرمی و ئاشکرا لە پڕۆسەی بردنەسەرەوەی یەکەکان و ئەندازیاریی بیروڕای خەڵکدا ڕۆڵیکی ڕاستەوخۆی گێڕاوە.

ڕێژیم ئەو کارەی بە شێوازێک ئەنجام داوە کە شیرکەتێکی زیانبەخشی ٣٠ میلیاردی بە نرخی ٣٠٠ میلیارد فرۆشتووەتەوە و یان ئەوەیکە پشکی شیرکەتێکی بورسی کە کۆبوونەوەی هەڵوەشاندنەوەشی بەڕێوە چووە بە نرخێکی سەرسووڕهێنەرەوە خستوویانەتە نێو ئاڵووێری بازرگانییەوە.

ئابووریناسان دەڵێن هەر ١٠٠ هەزار میلیارد تمەن کەمیی بودجەی ڕێژیم کە لە سەرچاوەی بانکی ناوەندی قەرەبوو بکرێتەوە ٢٢ لەسەد بە ڕێژەی هەڵاوسان زیاد دەکات.