کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی کاسبکارانی پارکی "کەوسەر" لە شارەوانیی ئیلام

12:26 - 19 جۆزەردان 2721

شارەوانیی شاری "ئیلام" لە پارکی کەوسەر دەستی بە دروستکردنی کۆمەڵێک یەکەی بازرگانی کردووە کە ناڕەزایەتیی کاسبکارانی ئەو پارکەی لێ کەوتووەتەوە.

هەروەها بەڕێوەبەری فەزای سەوزی شارەوانیی "ئیلام" ئیزنی دروستکردنی دووکانێکی لەو شوێنە بە کەسێک داوە کە یاسایی نییە.

بەدوای گشتگیریی کۆرۆنا، کاسبکارانی ئەو پارکە زەرەرێکی زۆریان وێ کەوتووە و ئەو هەوڵەی ڕێژیم بۆ دروستکردنی یەکەی بازرگانی لە پارکی "کەوسەر" لەو دۆخەدا دەتوانێت زەرەرێکی چەند بەرابەر بەو کاسبکارانە بگەیێنێت.