کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان و ئێران درێژەیان هەیە

12:15 - 1 رێبەندان 2720

بازاڕی بوورس بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دیسانەوە دابەزینی بەخۆوە بینی و ناڕەزایەتیی بەرینی پشکدارانی لێکەوتەوە.

پشکدارانی بوورس بە درووشمی " مەرگ بەر ڕووحانی" و "بێ شەرەف، بێ شەرەف" ئەو پەڕی ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی و ئاڵای ڕێکخراوی  بوورسیان لە تاران هێنایە خوارەوە.

دابەزینی بازاڕی بوورس لەحاڵێکدایە کە کاربەدەستانی ڕێژیم بە شێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی بوودجەی شیرکەتەکانی سەر بە خۆیان، بە پرۆپاگەندەی درۆیین خەڵکیان هاندا لە بازاڕی بوورسدا سەرمایەگوزاری بکەن.

لە ماوەی چەند ڕۆژۆی ڕابردوو "مامۆستایان، خانەنشینکراوان، پەرەستاران، کرێکاران"  لە کوردستان و ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان دژ بە ڕێژیم ئەنجام داوە.