کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان و ئێران گشتگیرتر دەبنەوە

17:21 - 14 بانەمەڕ 2721

کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەگشتی لە کوردستان و ئێران لەلایەن چین و توێژه جۆراوجۆرەکان دژی پێنەدانی مافەکانیان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرینتر و بەربڵاوتر دەبێت.

 ٣٠٠ کەس بەهۆی دزینی پارەکانیان و پێدانی پارە بۆ کڕینی زەوی لە شیرکەتی "طلایە داران زرین ایثار" کە هەتا ئێستا زەوییەکانیان نەدراوەتێ، لە بەرامبەر دادگای شاری دەماوەند کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

هەروەها لە شاری ئیسفەهان مامۆستایانی کڕینی خزمەتگوزاری بۆ گەیاندنی زیاتری دەنگی مافویستانەیان بەنیسبەت دامەزراندن و بژێویی ژیانیان لە بەرامبەر نووسینگەی نوێنەری پارێزگای ئیسفەهان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لەلایەکی دیکە خەڵکی گوندی فسندوزی شاری میاندواو سەر بە پارێزگای ورمێ بەهۆی نەگەیاندنی ئاو بە ئەو گوندە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێران سەرباری گوشاری ئابووری و دۆخی نالەباری بژێویی ژیانیان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هیچ بایەخێکیان پێ نادرێت.